كازمى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌دواداچوون بۆ دانانى چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ بۆ ته‌زووى كاره‌با ده‌كات دواى بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى

سیاسی
  • 2-07-2021, 12:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌دواداچوونى دانانى چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ بۆ ته‌زووى كاره‌با ده‌كات دواى بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى.
    سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى جێبه‌جێكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌دواداچوونى چاره‌سه‌رى خێرا وبه‌په‌له‌ى ڕه‌وشى ته‌زووى كاره‌با ده‌كات دواى بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ماجد حه‌نتوش وه‌زیرى كاره‌با".