به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،چاوى كه‌وت به‌ماریۆ دراغى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا له‌ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى پێزانینى خۆى ده‌ڕبڕى بۆ ڕۆڵى ئیتاڵیا له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش وپشتیوانى پێشكه‌شكراو بۆ هێزه‌كانى عێراق له‌م بواره‌دا"،ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق خوازیاره ئیتاڵیا له‌قۆناغى داهاتوودا ڕۆڵى گه‌وره‌ترى هه‌بێت".
كازمى ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق خواستى هه‌یه به‌فراوانتركردنى هاریكارى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا له‌نێویشیاندا لایه‌نى مه‌شقپێكردن وبه‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كان له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانى ڕێكخراو وڕاوه‌دوونانى به‌قاچاخبردنى سامان وچالاكییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى دیكه،وسوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونه‌كانیان له‌م بواره‌دا"،ئاماژه‌یشیدا"عێراق پێشوازى له‌ڕۆڵى گه‌وره‌ترى كۆمپانیا ووبه‌رهێنانه‌كانى ئیتاڵیا له‌عێراق ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌بوارى ژێرخانه‌كان،وخێراتركردنى گفتوگۆكانى ئێستا بۆ پرۆژه‌ى شۆركردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنینى(به‌سڕه-توركیا)ى به‌ستراوه به‌به‌نده‌رى فاو".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى پێشوازیكرد"له‌به‌ره‌وپێشبردنى هاریكارییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئیتاڵیا له‌بوارى چاككردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كان،وبواره‌كانى نه‌وت ووزه،وبوارى ئاكادیمى وسێكته‌رى گه‌شتوگوزار وشوێنه‌وار،له‌گه‌ڵ خواستى عێراق بۆ كاراكردنه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان به‌غدا وڕۆما".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"كازمى بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌غدا بكات،ئه‌ویشى پێشوازى له‌بانگهێشتنامه‌كه كرد وبه‌ڵێنیشیدا له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا جێبه‌جێیبكات ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ڕۆما"،دووپاتیشیكرده‌وه"وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى عێراق ده‌كات له‌هه‌موو پێداویستی بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان وئاوه‌دانكردنه‌وه ومه‌شقكردن وسێكته‌ره‌كانى دیكه.
ستایشى"ڕۆڵى حكومه‌تى ئێستاى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى كازمى كرد له‌دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وئه‌ركى گه‌وره‌ى له‌هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه".