كه‌عبی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با داوای بانگهێشتكردنی چوار وه‌زیر ده‌كات بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان

سیاسی
  • 1-07-2021, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا داوایكرد، چوار وه‌زیری حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و تاوتوێكردنی كێشه‌كانی كاره‌با بانگهێشتبكرێن.
    فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا داوایكردوه‌، هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی كاره‌با، نه‌وت، دارایی و پلاندانان بانگهێشت بكرێن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و چاره‌سه‌ر و خستنه‌ڕوی كێشه‌كانی كاره‌با له‌ته‌واوی ناوچه‌كان".
    ئه‌وه‌شیخسته‌روو" به‌دواداچون بكرێت بۆ 43 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تایبه‌ت به‌ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با".