دادگاى فیدڕاڵى:ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بەرپرسیارییەتی هەموو دەسەڵاتە فیدراڵییەكانە

سیاسی
  • 1-07-2021, 17:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بەرپرسیارییەتی هەموو دەسەڵاتە فیدراڵییەكانە.
    دادگای باڵای فیدراڵی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بەرپرسیارییەتی هەموو دەسەڵاتە فیدراڵییەكانە"، بڕیارێكیشی پەیوەست بە
     یاسای ژمارە حه‌وتى فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٠ی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان یەكلا كردووەتەوە.
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە عێراق بەرپرسیارییەتی سەر شانی هەموو دەسەڵاتە فیدراڵییەكانە، پێویستە لەسەر هەمووان چوارچێوەیەكی دەستووری و یاسایی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكە دابین بكەن، لەوانەش پەیوەستبوونی تەواو بە وادەی دیاریكراوی هەڵبژاردنی پێشوەختە، چونكە ئەمە وا دەكات هاووڵاتییان متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن.
    ددووپاتی كردووە كە" لەسەر كۆمسیۆنی باڵا پێویستە سەربەخۆیی خۆی بە تەواوی بپارێزێت، بێلایەن بمێنێتەوە و هاوئاهەنگیكار بێت لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵییەكان بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن بەشداری لە پرۆسەكەدا بكەن".