سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ ئیتاڵیا

سیاسی
  • 1-07-2021, 19:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،گه‌یشته‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
    به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ رۆماى پایته‌ختى ئیتالیا و بڕیاریشه‌ ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبدات".