سه‌حاف:عێراق ئه‌ندامێتى نوسینگه‌ى جێبه‌جێكارى ڕێكخراوى فڕۆكه‌وانى عه‌ره‌بى به‌ده‌ستهێنا

ناوخۆ
  • 1-07-2021, 14:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند عێراق ئه‌ندامێتى نوسینگه‌ى جێبه‌جێكارى ڕێكخراوى فڕۆكه‌وانى عه‌ره‌بى به‌ده‌ستهێنا.
    سه‌حاف له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"عێراق ئه‌ندامێتى نوسینگه‌ى جێبه‌جێكارى ڕێكخراوى فڕۆكه‌وانى عه‌ره‌بى به‌ده‌ستهێنا".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رێنماییه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و چاودێرى كردنى فه‌رمانگه‌ پسپۆره‌كان له‌ سه‌نته‌رى وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى و به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانى عێراق له‌ وڵاتان".
    وتیشى"ئه‌م پرسه‌ به‌ هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگى به‌رزى فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌ت و باڵیۆزخانه‌كانى عێراق له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ده‌ست هات".