دۆناڵد ڕامسفێڵد وەزیرى بەرگرى پێشووترى ئه‌مریكا کۆچى دوایى کرد

جیهانی
  • 30-06-2021, 22:35
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    دۆناڵد ڕامسفێڵد سیاسەتمەدارى دیارى ئەمەریکى و وەزیرى بەرگرى پێشووترى ئەو وڵاتە، لە تەمەنى 80 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.  
    میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ڕامسفێڵد کەسایەتى سیاسى ئەمەریکى و وەزیرى پێشووترى بەرگرى لە دوو کابینەدا و ئەندامى پێشووترى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەو وڵاتە، لە تەمەنى 80 ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە.  
    لاى خۆیەوە وتەبێژى خێزانى ڕامسفێڵد ڕایگەیاند، ناوبراو لە ماڵەکەى خۆیدا لە ناوچەى تاوۆس لە نیو مەکسیکۆ کۆچى دوایى کردووە، هۆکارەکەشى نەخۆشى شێرپەنجەى خوێن جۆرى "مایلۆما" بوو.  
    ڕامسفێڵد لە ساڵى حەفتاکاندا سەرکردایەتى ستراتیجى شەڕى ساردى ئەمەریکاى کرد، چەندین پۆستى لە حکومەتى وڵاتەکەیدا وەرگرتووە و دواتر لەساڵى 1975 بۆ 1977 لە سەردەمى جیراڵد فۆرد سەرۆکى ئەو کاتەى ئەمریکا وەزیرى بەرگرى بووە، هەروەها بۆ جارى دووەم و لە سەردەمى جۆرج دەبلیو بۆش لەساڵى 2001 تا 2006 بووەتەوە بە وەزیرى بەرگرى.