به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆئه‌لكسه‌نده‌ر دی برۆ هاوتا به‌لجیكیه‌كه‌ی،جه‌ختیكرده‌وه له‌كارى جددى بۆبۆ ڕێگریكردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێڕشه‌كان بۆ سه‌ر نێرده دیبلۆماسییه‌كان وبنكه سه‌ربازییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رۆژی چوارشه‌ممه مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌گه‌ڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر دی برۆ كۆبوه‌ته‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، باسیان له په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی په‌ره‌پێدانی هاوكاری له بواره جیاجیاكان و ئه‌و پرسانه‌ی كه له خه‌می هاوبه‌شدان كردوه.
مسته‌فا كازمی پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتیی به‌لجیكا بۆ عێراق له شه‌ڕی دژی داعش له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕیوه، به‌تایبه‌ت به‌شداریكردنی ئه‌و وڵاته له راهێنان و یارمه‌تیدانی هێزه عێراقیه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری له‌ئاستی باڵای نێوان هه‌ردو وڵاتیشی به‌گرنگ وه‌سفكردوه.
سه‌رۆك وه‌زیران گرنگیی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی به‌لجیكای له‌به‌غدا ڕونكرده‌وه به‌ئاراسته‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراق له پاراستنی ئاسایشی نێرده دیپلۆماسیه‌كان و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ڕێگرتن له‌دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر ئه‌رك و بنكه سه‌ربازییه‌كان كرده‌وه كه وه‌ك میوان راوێژكار و راهێنه‌رانی بیانی رویان له عێراق كردوه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق، له‌وباره‌یه‌شه‌وه مسته‌فا كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی عێراق بۆ پشتیوانیكردن له هه‌ڵبژاردن كرده‌وه له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجامبدرێت.
له‌لای خۆشیه‌وه، ئه‌لیكسانه‌ر دی برۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا ستایشی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكومه‌تی ئێستای عێراقی كرد و رایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك كه عێراق پێویستی پێیه‌تی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌سه‌قامگیری و دوباره بنیاتنانه‌وه.