به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدای پایته‌ختی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو بوه‌ته هۆكاری برینداربونی 15 كه‌س.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویكرده‌وه، دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان ده‌ركه‌وت، روداوه‌كه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو بوه له‌ژێر یه‌كێك له‌كۆشكه‌كانی بازاڕی "مرێدى" و بوه‌ته هۆكاری برینداربونی 15 هاوڵاتى.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، زۆربه‌ی برینداره‌كان برینه‌كانیان سوكه و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، به‌شێكی دیكه‌ش له‌برینداره‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی شاره‌زا له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو و به‌ڵگه و تاوان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و روداوه ده‌ستپێكردوه.