بەغدا – ا ه ع وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رەزامەندی لەسەر پرۆژەی كارتی ئەلكترۆنی بۆ جوتیار و وەبەرهێنەرانی بواری كشتوكاڵ نیشانداوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند: نیشاندانی رەزامەندی لەسەر پرۆژەكە دوای ئەوە دێت كە بانكی زانیاری كشتوكاڵی گرنگە بۆ جوتیاران و جۆری وەبەرهێنان و بەرهەمەكانیان بەمەبەستی پلاندانان و پێوەری پشتیوانی لە كەرتی كشتوكاڵی. وەزراەتی كشتوكاڵ راشیگەیاند پرۆژەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق جێبەجێ دەكرێت و پرۆژەكەش گرنگە بۆ دیاریكردنی سیاسەتی كشتوكاڵی و وردبینی لەسەرجەم جوتیاران بەمەبەستی سەركەوتنی سیاسەتی كشتوكاڵ لەبوارەكانی بەرهەمهێنان و بە بازاركردنی ئەو بەرهەمانە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات