كازمى:عێراق ڕۆڵى ناتۆ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌ڕكردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌رز ده‌نرخێنێت

سیاسی
  • 30-06-2021, 20:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەى لەگەڵ نوێنەرانى هەمیشەیى دەوڵەتانى ئەندامى هاوپەیمانى باکورى ئەتڵەسى "ناتۆ"،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ڕایگەیاند، عێراق ڕۆڵى ناتۆ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌ڕكردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌رز ده‌نرخێنێت و لە هێڵى پێشەوەى شەڕى دژى داعشدایە کە هەمان ئەو تیرۆرەیە لە شارەکانى جیهان دەدات، ناتۆش دڵنیایى داوەتە کازمى کە لەسەر داواکارى عێراق نەبێت، کاتى مانەوەى هێزەکانیان درێژ ناکەنەوە.  
    بەپێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگەى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌"مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەى لەگەڵ نوێنەرانى هەمیشەیى ناتۆ لە شارى برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا کە یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمیندارى گشتى هاوپەیمانێتییەکە ئامادەى بوو  لە وتەیەیەکدا، هاریکارى هاوبەشى دەوڵەتانى ناتۆ بۆ ڕووبەڕووبونەوەى تیرۆر بەرز نرخاند و هەڵوێستى حکومەتى عێراقیشى لە هەوڵەکان بۆ سەقامگیرى ئاشتى و ئارامى ناوچەکە و ڕۆڵى ئیجابى و کاراى عێراق لە بوارەکەدا ڕوونکردەوە.  
    کازمى لە وتەکەیدا باسى لە گرنگى ڕۆڵى هێزە ئەمنیەکانى عێراق لە ڕووبەڕووبونەوەى تیرۆردا کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، عێراق هێڵى پێشەوەى شەڕى دژى ڕێکخراوى داعشى تیرۆرستە، هەر ئەو تیرۆرەشە کە لە هەر شارێکى ترى جیهان دەدات.  
    وتوشیەتى، داواکارن کە هاوکارییەکانى ناتۆ لەبوارى ڕاهێنان و چەک و پاڵپشتى هەواڵگرى بۆ عێراق بەردەوام بێت، سوربوونى بەغداشى بۆ بەردەوامى تەواوکردنى بنیادنانى دامەزراوە ئەمنى و سەربازییەکان پیشانداوە.  
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کە جەختی لەوەش کردووەتەوە، لاى خۆشیانەوە نوێنەرانى هەمیشەیى دەوڵەتان لە هاوپەیمانى باکورى ئەتڵەسى دڵنیاییان داوە، کە بەردەوام دەبن لە پشتگیرى کردنى عێراق و پاڵپشتیکردنى هەوڵەکانى حکومەتى عێراق بۆ بەتواناکردنى دامەزراوە ئەمنییەکان، ئامادەیى خۆشیان بۆ پاڵپشتى کردنى حکومەت بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەرانە پیشانداوە.  
    هێمایان بۆ ئەوەش کردووە، درێژکردنەوەى ماوەى کارى نێردەى ناتۆ لە عێراق تەنها بە ڕەزامەندى حکومەتى ئەو وڵاتە و پێداویستییەکانى دەبێت، متمانەى خۆشیان بە تواناى هێزە ئەمنییەکانى عێراق پیشانداوە.