به‌غدا-اه‌ع
بانكی ره‌شید، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،رایگه‌یاند به‌سێ مه‌رج قه‌رزی 20 بیست ملیۆن دیناری ده‌ده‌نه هاوڵاتیان و رێژه‌ی سویی سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ش، 5% ده‌بێت.
باسم عه‌بد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ره‌شید ،به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"بانكه‌كه‌یان قه‌رز ده‌دات به‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كه موچه‌كانیان له ڕێگه‌ی ماسته‌ركارده‌وه وه‌رده‌گرن، ماوه‌ی سێ رۆژیشه ده‌ستیان به پێدانی ئه‌و قه‌رزه كردوه، بۆ هه‌ر 10 ملیۆن دینارێك رێژه‌ی 5% سو وه‌رده‌گیرێت و كۆی گشتی قه‌رزه‌كه‌ش 20 ملیۆن دیناره".
وتیشی "قه‌رزه‌كه له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زومه‌ندن، ده‌توانن له‌سه‌ر پێگه‌ی بانكی ره‌شید فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه".
رونیكرده‌وه" كه‌سێك ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی ژوری بازرگانی به‌غدای هه‌بێت، یاخود بۆ دوكان پاره‌ی بوێت، ده‌توانێت وه‌ری بگرێت و به‌رێژه‌ی 5% سوی ده‌چێته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی خانه‌نشینن ده‌توانن وه‌ری بگرن و به‌رێژه‌ی 4% سویان بۆ ده‌خرێته‌سه‌ر قه‌رزه‌كان، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵیش ده‌توانن پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه".