ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:سبه‌ى له‌ به‌غدا پشووى فه‌رمییه‌

ناوخۆ
  • 30-06-2021, 17:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ه‌مه‌، رایگه‌یاند سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌به‌غدا كراوته‌ پشوی فه‌رمی و ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته‌ پارێزگاره‌كان، تا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ پشو له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت رابگه‌یه‌نن.
    ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ 50 پله‌ی سه‌دی یاخود زیاتر، به‌ پشت به‌ستن به‌ راپۆرتی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی ، بڕیاردرا سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌گا حكومیه‌كانی به‌غدا بكرێته‌ پشوی فه‌رمی".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما بگه‌نه‌ سه‌روی 50 پله‌ی سه‌دی، له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت پشوی فه‌رمی رابگه‌یه‌نن".
    له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و به‌سڕه‌ رایانگه‌یاندوه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان جگه‌ له‌دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان.