وه‌زاره‌تى بازرگانى ورده‌كارى نوێ له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 30-06-2021, 14:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی بازرگانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ورده‌كارى نوێ له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ بڵاوكرده‌وه‌، راشیگه‌یاند به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیانیان زیادكردوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌شی له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێن، كوالێتیان به‌رزه‌ و پشكنینان بۆ ده‌كرێت.
    محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی ،به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ 160ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردراوه‌ به‌زیادكردنی بابه‌ته‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، له‌وانه‌ش دۆشاوی ته‌ماته‌، فاسۆلیا، پاقله‌، نۆك، شه‌كر، ئارد، برنج و ڕۆنی خوارده‌مه‌نی، به‌گشتیش ئه‌و ماددانه‌ی ده‌درێنه‌ هاوڵاتیان بوه‌ته‌ 7 مادده‌". 
    وتیشی "دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردودا تاڕاده‌یه‌ك به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان روی له‌كه‌مبونه‌وه‌ كرد، به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست، به‌ڵام له‌ئێستادا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كراون و باشترین به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ دابینده‌كرێت".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"هاوڵاتیان سه‌رسام ده‌بن به‌كوالێتی مادده‌ خۆراكیه‌كان، یه‌كێك له‌ خواردنه‌كانش برنجی به‌سمه‌تی هیندی ڕه‌سه‌نه‌، هه‌روه‌ها فاسۆلیای ئه‌رجه‌نتینی، دۆشاوی ته‌ماته‌ی توركی و رۆن و شه‌كری بڕازیلی دابینكراون".