شاندێكى ئه‌منى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌عره‌جى گه‌یشته‌ كه‌ركوك

ئەمنی
  • 30-06-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شاندێكى ئه‌منى به‌سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گه‌یشتى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ چاودێری كردنى رێكاره‌كانى پاراستنى تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"شاندێكى ئه‌منى به‌سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مرى و حه‌مید شه‌ترى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى گه‌یشتنه‌ كه‌ركوك بۆ چاودێرى كردنى ره‌وشى ئه‌منى و رێكاره‌كانى كه‌رته‌ سه‌ربازى و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و پته‌و كردنى ئه‌من و پاراستنى ژێرخانه‌كان و پاڵاوگه‌ نه‌وتیه‌كان و وێستگه‌ و تاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى كاره‌با".