بهغدا-اهع
مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی،ئەمڕۆ سێشەممە،دەرکردنی ناسنامەیەک بەمنزیکانە بۆ ڕێکخستنی کردنەوەی هەژمار بۆ هاوڵاتیان لەماڵەوە ڕاگەیاند،ئاماژەیشیدا بەئامادەکردنی سیستەمی باجی ئەلیکترۆنی کەبانکی ناوەندی لەساڵی 2019 کاری لەسەر دەکات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"لیژنەی چاودێری جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حازم خالیدی سەرۆکی لیژنە وئامادەبوونی ئەندامەکانی،ئەمڕۆ میوانداری مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی وژمارەیەک بەڕێوبەری بانکە حکومییەکانی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو خاڵانەی لەکارنامەی وەزاری جێبەجێکراون"،ڕوونیشیکردەوە" کۆبوونەوەکە لەهۆڵی دەستووری ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبوونی ژمارەیەک ئەندامی لیژنە نوێنەرایەتییە جیاجیاکان لەگەڵ هیام حەیدەری وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی نوێنەران سازکرا".
لیژنەکە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەیشیدا"زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سازکردووە بۆ هەڵسەنگاندنی کاری حکومەت ولەماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد وتیایدا ڕێژەی دەستکەوتەکان ولایەنی شکستەکانی خستەڕوو"،ڕایشیگەیاند" حکومەت تاوەکو ئێستا کارنامەی حکومەتی پێشکەش نەکردووە بۆیە ئەمە بووە هۆی نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان دامودەزگا جیاجیاکانی دەوڵەت".