گه‌رێكى نوێى وتوێژى سیاسی نێوان عێراق و چین ده‌ست پێده‌كات

سیاسی
  • 29-06-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوە،ئەمڕۆ سێشەممە،سازکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ سیاسییەکانی نێوان عێراق وچین ڕاگەیاند.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"عێراق وچین گەڕێکی نوێی گفتوگۆ سیاسییەکانیان سازکرد،هەروەها گرنگترین هەنگاوەکانیان خستەڕوو کەلەلایەن هەردوو وڵات گیراوەتەبەر بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وڕێکارەکانی پتەوکردنیان".
    وتیشی"باس لەدۆسییە هەرێمی ونێودەوڵەتییەکان کرا کەجێی بایەخی بەرژەوەندی هەردوولایە".وتیشی"ڕێککەوتن کرا لەسەر پێویستی هەماهەنگی کردن لەبوارە جیاجیاکان".