كازمى داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كرد یارمه‌تى كۆمسیۆن بده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى

سیاسی
  • 29-06-2021, 18:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە،داوای لەهەموو وەزارەتەکان کرد یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بدەن بۆ تێپەڕاندنی کارەکانی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی بیست وپێنجەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران کرد،وتیایدا ژمارەیەک کەیس وپێشهات وڕووداوەکانی وڵات تاوتوێکران،لەپاڵ تاوتوێکردنی بابەتە جێگیرکراوەکانی سەر کارنامەی دانیشتنەکە".
    وتیشی"کازمی لەدەستپێکی دانیشتنەکە سەرلەنوێ وەزیرەکانی ڕاسپارد کاری جددی بکەن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی ئارام،ودەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ ئاڵنگارییەک وبەو شێوازەی بەشداریکردنی فراوانی دەنگدەران مسۆگەر بکات،هەروەها داوای لەهەموو وەزارەتەکان کرد هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ ویارمەتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بدەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانی وبەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بەشێوازێکی باشتر".