به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،به‌غداى به‌جێهێشت و به‌ره‌و باره‌گاى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌برۆكسڵ به‌رێكه‌وت،جه‌ختیكرده‌وه سه‌ردانه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر كاراكردنى رێكه‌وتنامه‌ى ئابورى.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌یاوه‌رى شاندێك به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا به‌رێكه‌وت "،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كازمى كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن و وتوێژ ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نى به‌لجیكى و یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى عێراقى-ئه‌وروپى".
سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه "ئه‌م سه‌ردانه تیشك ده‌خاته سه‌ر رێكه‌وتنه‌كان كه له نێوان عێراق و وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌نجامدراوه ،كه رۆڵى هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى ئابورى و فراوانكردنى وه‌به‌رهێنان".
نووسینگەی مستەفا كازمی وتیشى" كە ئەم سەردانە ئامانجی ئابووری هەیە و عێراق هەوڵی تێپەڕاندنی تەنگژەی ئابووری و فرەوانكردنی قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی دەدات".