بهغدا-اهع
وەزارەتی نەوت،ئهمڕۆ سێشهممه، رایگهیاند هەوڵ دهدهین لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بڕی چوار ملیار پێ سێجا گاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بەرهەمبهێنن .
حامید زوبعی راوێژكارى وەزارەتی نەوت بە رۆژنامهى سهباحى راگهیاند كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع) چاودێرى كردووه:"عێراق ئامانجێتی تاساڵی 2024 نزیکەی چوار ملیار پێ سێجا گاز بەرهەمبهێنێت، کە دەکاتە بەرهەمهێنانی بڕی 10 هەزار مێگاوات کارەبا".
ئاماژەی بەوەشکرد"دۆزینەی گازی نوێ و بەرهەمهێنانی زیاتر گاز وادەکات لە ساڵانی داهاتوودا بڕی گازی هاوردەکراو کەمبکەینەوە.
وتیشى" عێراق خاوەنی بڕی 131 تریلیۆن پێ سێجا گازی گەنجینەکراوە، لەگەڵئەوەشدا ڕۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا گاز دەسوتێت لەبەرئەوەی لەساڵانی ڕابردوودا نەتوانراوە سودی لێوەربگیرێت".