به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو ئەفسەری پلەی باڵا له كه‌ركوك ده‌ركرا .
له راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بەتۆمەتی گەندەڵی و قۆستنەوەی پۆست بۆ مەرامی کەسێتی، فەرمانی دەستگیرکردنی دوو ئەفسەری پلەی باڵای شارەکەیان جێبەجێ کردووە کەپێشتر هەردووکیان پۆستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکەیان هەبووە".
ئاماژە بەوەکراوە "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەفسەرێکی دیکەی پلە باڵا دەرچووە کە پێشتر پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوکی هەبووە".
جه‌ختكرایه‌وه"فەرمانی دەستگیرکردنەکە له‌سه‌ر بنه‌ماى ماددەی ژمارە (340)ى یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە کە تۆمەتی پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازی بەکەسانی مەدەنیان ئاراستە کراوە".
ئەوەش خراوەتە ڕوو "فەرمانەکان دوای ئەوە هاتووە کەسکاڵایەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوکەوە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی کراوە کە تیایدا ئەو سێ کەسە و چەند کەسێکی دیکەشی تۆمەتبار کردووە بەپێدانی چەک و کەرەستەی سەربازی بەچەند کەسێکی مەدەنی ".