به‌هۆى به‌شه‌ ئاوى عێراقه‌وه‌ په‌رله‌مان میواندارى 3 وه‌زیر ده‌كات

سیاسی
  • 29-06-2021, 15:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئاشكراى كرد په‌رله‌مان میواندارى سێ وه‌زیر ده‌كات له‌ باره‌ى به‌شه‌ ئاوى عێراق.
    عه‌بدولئه‌میر تعێبان ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:"توركیا پێشێلكارى كردووه‌ به‌سه‌ر به‌شه‌ ئاوى عێراق،ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆى دروستبونى قه‌یرانێكى زۆر و كاریگه‌ر له‌ باشورى عێراق  ،بوه‌ هۆى كۆچى خێزانه‌كان له‌ زیقار له‌ ئاكامى كه‌مى ئاو له‌و ناوچانه‌،هه‌روه‌ها كاریگه‌رى كردوه‌ته‌ سه‌ر وێستگه‌كانى ئاوه‌ڕو و كاره‌با و كشتوكاڵیش،به‌وه‌ش له‌ پارێزگاكه‌ لرنج نه‌چێندرا".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لیژنه‌كه‌یان میواندارى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ و رۆشنبیرى و سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان ده‌كات بۆ تاوتوێى كردنى دۆسیه‌ى به‌شه‌ ئاوى عێراق".