سه‌رۆك كۆمار چه‌ند رێنماییه‌ك ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌كات

سیاسی
  • 29-06-2021, 17:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،فه‌رمانیكرد به‌ روماڵكردنى پڕۆسەی دەنگدان و هەژماركردن و جیاکردنەوەی دەنگەكان  و ئەنجامە گشتییەكەش بەشێوەیەكی راستەوخۆ.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سه‌رۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی كرد بە مەبەستی پەسەندكردنی یٔەو رێوشوێنانەی زامنی هەڵبژاردنێكی پاكوبێگەرد دەكەن لە هەڵبژاردنی ئایندەدا، لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەك لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و نێردەی یۆنامی و حسێن هنداوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان بەشداربوون، لە كۆبوونەوەكەدا چەند راسپاردەیەكی گرنگی سەرۆكایەتی كۆمار سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا".
    به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆك كۆمار رێنمایى دا "له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێر دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌كان بڵاوبكرێته‌وه‌ ،  روماڵكردنى پڕۆسەی دەنگدان و هەژماركردن و جیاکردنەوەی دەنگەكان  و ئەنجامە گشتییەكەش بەشێوەیەكی راستەوخۆ بێت ".