بهغدا-اهع
بههۆى بهرزبونهوهى پلهكانى گهرما،ئهمڕۆ سێشهممه،چهند پارێزگایهك پشووى راگهیاند.
پارێزگاکانی نەجەف و بەسرە و دیوانییە لە باشوور بریاریان دا بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما، لە سبەی چوارشەمەوە دەوامی فەرمیی فەرمانبەرانی فەرمانگە حکوومەییەکان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕابگرن.
حکوومەتە خۆجێیەکانی هەردوو پارێزگای نەجەف و بەسرە ڕایانگەیاند: "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڕیارمان داوە دەوامی فەرمیی فەرمانگە حکوومییەکان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕابگرین".
هاوکات لە پارێزگای بەسرەش بریار دراوە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە فەرمانگە حکوومییەکان بکەنە پشووی فەرمی، پارێزگای نەجەفیش بڕیاری داوە تەنها ڕۆژی پێنجشەممە بکاتە پشوو.
لە لایەکی ترەوە زوهێر عهلى شهعلان پارێزگاری دیوانییە ڕایگەیاند: "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بڕیارمان داوە کاتی دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان کەم بکەنەوە و ڕۆژانی پێنجشەممەش لە هەموو هەفتەیەکدا بکەنە پشوو".