بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک كۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه، جهختیكردهوه له پێوستى پشتیوانی كردن لەگەنجان دۆزینهوهى دهرفهت لەبازاڕی کار و تایبەتمەندیش بدرێت بە توێژی کەمدەرامەتەکان.
نوسینگهى راگهیاندنى سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عادل رکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەزارەتێکی گرنگە، چونکە پەیوەستە بەپشتیوانی لە چین و توێژێکی گرنگی هاوڵاتیان، ھەروەھا ئاماژەیکرد بە پێویستی گرنگیدان بە بەساڵاچوان و بێسەرپەرشتیاران و کەمدەرامەتەکان، لەپێناو ھێنانەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شایستە".
سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد "بەگرنگی یاساکانی زامنکردنی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی گشتی و گرنگی پەرەپێدانی و جێبەجێکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ، بەجۆرێک هەمو چین و توێژەکان بگرێتەوە، هەروەها پشتیوانی زیاتریان پێشکەش بکرێت بۆ بەدەستهێنانی کار و راهێنان تاوەکو پاڵپشتیان لێ بکرێت لە رێگەی پڕۆژەی بچوک، هەروەک سەرۆک بەرھەم دوپاتیکردەوە لەسەر پێویستی چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری رزگاربوان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تەرخانکردنی پێداویستییە پێویستەکان بۆیان".
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد" بەپێویستی بەگەڕخستنی توانا و سودوەرگرتن لە وزەی گەنجان و پشتبەستن بەکرێکارانی عێراق بەشێوەیەکی زیاتر لە جێگای کرێکارانی بیانی و دابینکردنی هەلی کار و راهێنان و برەودان بە توانای گەنجان و پێدانی قەرز، تاوەکو بچنە ناو بازاڕی کار، ھەروەھا هەمو پشتیوانییەکی بۆ وەزارەت و هەوڵەکانی دوپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی".