بهغدا-اهع
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،ئهمڕۆ سێشهممه، بڕى پارەى پاداشتى کارمەندانى بنکەکانى دەنگدانى هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى دیارى کرد.
یاسین حوسێن، ئەندامى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،بۆ كهناڵى عێراقیهى ئهخبارى رایگهیاند:" بڕى پارەى پاداشتى ئەو کارمەندانە دیارى کراوە کە لە رۆژى دەنگداندا وەک کارمەندى بنکەکانى دەنگدان کاردەکەن.
سەبارەت بە بڕى پاداشتەکەش، ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وتى، " ئەو کارمەندانەى بنکەکانى دەنگدان کە فەرمانبەرى دەوڵەتن بڕى 150 هەزار دیناریان پێ دەدرێت لەگەڵ سوپاسنامەیەکى سەرۆکوەزیران".
راشیگەیاند، ئەو کارمەندانەى کە خوێندکارن یاخود دەرچوى زانکۆ و پەیمانگاکانن، بڕى 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.