سلێمانی – ا ه ع ئەمرۆ دوو شەممە، لە پارێزگای سلێمانی پاڵەوانێتی كراوەی تۆپی سەرمێز بۆ تەمەنە جۆراوجۆرەكان و هەر دوو رەگەز كۆتاییهات. لای خۆیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: پاڵەوانێتیەكە ماوەی سێ رۆژی خایاند و تیایدا پێنج یانە كە سەرجەمیان لە پارێزگای سلێمانین بەشدار بوون، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ پەڵوانێتی عێراق و پاڵەوانێتی یانە عەرەبیەكان بۆ تۆپی سەرمێز. وتیشی لە پاڵەوانێتیەكەدا چەندین بەهرەی گەنجان بەدەركەوتن كە ئایندەیەكی گەشیان دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لەو یاریەدا.