چاودێرى-اهع
لەنزیک وێستگەیەکی شەمەندەفەر لەلەندەنی پایتەختی بریتانیا تەقینەوەیەک رویدا.
بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لەنزیک وێستگەیەکی شەمەندەفەر لەلەندەنی پایتەختی بریتانیا تەقینەوەیەک رویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لەبینایەکی نزیک وێستگەی شەمەندەفەری ئیلیفنت ئاند کاسڵ لەباشوری رۆژهەڵاتی لەندەن رویداوە.
لەوبارەیەوە، فەرماندەی یەکەی ئاگرکوژێنەوەی لەندەن رایگەیاند، سێ یەکەی بازرگانی لەناو وێستگەی شەمەندەفەرەکە سوتاون و ئاگریان لێ بەرزدەبێتەوە، جگەلە چوار ئۆتۆکمبێل و بۆکسێکی تەلەفۆنکردن.