سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

سیاسی
  • 28-06-2021, 10:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوه‌وه‌.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆیان سەبارەت بە کاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ قۆناغی داهاتوو کرد".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی گرنگی دەرکردنی چەند یاسا و رێکەوتنێک کرا کە گەیشتۆتە قۆناغی دەنگدان و کاراکردنی رۆڵی چاودێری ئەنجومەن، لەگەڵ گرنگی دەنگدان لەسەر ئەندامانی دادگای پێداچونەوەی فیدراڵی لە دانیشتنەکانی داهاتوودا"،هەروەها "تاوتوێی پێکهێنانی لیژنەی شارەزایانی کۆمسیۆن و مافی مرۆڤ کرا".
    هەر لە کۆبونەوەکە بریاردرا لەسەر دانیشتنەکان یەک لەدوای یەک لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە.