بهغدا-اهع
دهستهى حهشدى شهعبى،ئهمڕۆ دوشهممه،راگهیهندراوێكى بڵاوكردهوه لهبارهى هێرشهكهى ئهمریكا بۆ سهر هێزهكانى له رۆژئاواى ئهنبار،رونیكردهوه ئهو هێرشه دەست درێژییە بۆ سەر سەرەوەری خاكى عێراق.
له راگهیهندراوێكى دهستهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند: "کاتژمێر 2.00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەکانی ئەمەریکا سێ خاڵی سنوری سەر بە هەردوو لیوای 14 و 46ی حەشدی شەعبی لەقەزای قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار و بەدووری 13 کیلۆمەتر لەسنوری نێوان عێراق و سوریا کردە ئامانج".
ئاماژە بەوەش کراوە "بۆردوومانەکە چوار شههید لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لێ کەوتووەتەوە کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ بەرگرتن لەدزەکردنی تیرۆرستانی داعش لەو سنورەوە بۆ ناو خاکی عێراق".
جەختی کردووە "هێزەکانیان بەهیچ شێوەیەک لەو ناوچەیە هەوڵی ئەوەیان نەداوە کردەی سەربازی دژ بەو هێزە بیانیانە ئەنجام بدەن کە لەئێستادا لەناو خاکی عێراق بونیان هەیە، بەڵکو ئەوان لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی ئاسایی خۆیان بوون دژ بە تیرۆرستانی داعش".
باسى لهوهشكرد"ئەو پێگەیەی کە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە کراوە بەئامانج هیچ حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنی تێدا نەبووە، ئەوەش بەپێچەوانەی درۆکانی ئەمەریکاوەیە کە گوایە بۆردوومانەکەی بۆ ئەو پێگەیە بەهۆی بوونی حەشارگەی چەک و تەقەمەنییەوە بووە".
باس لەوەش کراوە "مەبەست لەو هێرشە تەنها لاوازکردنی عێراق و هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبییە کە لەماوەی ڕابردوودا توانایەکی بێ وێنەیان نیشانداوە دژ بە تیرۆرستان، هێرشەکە دەست درێژییە بۆ سەر سەرەوەری خاکی عێراق، بۆیە ڕایدەگەیەنین مافی یاسایی دەپارێزین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژییە و لێپێچنەوە لە دەستدرێژکاران".
حەشدی شەعبی داواشی لەحکومەت کرد "بەزووترین کات دۆسیەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەعێراق یەکلایی بکاتەوە و مافی وڵاتەکەیان بپارێزێت لەکۆنترۆڵکردنی ئاسمان وخاکەکەی".