وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:حكومه‌ت لێکۆڵینەوەی ده‌ستپێكردووه‌ له‌باره‌ى بۆردۆمانكردنى پێگه‌كانى له‌سه‌ر سنور

ئەمنی
  • 28-06-2021, 14:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوە،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،سه‌ركۆنه‌ى هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد حكومه‌ت لێکۆڵینەوەی لەو هێرشە دەستپێکردوە و رەتیدەکەنەوە وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وەزارەتی دەرەوە لەراگەیەنراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ى هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر هێزێکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیمی سنوری نێوان عێراق-سوریا ده‌كات و جارێکی دیکەش دوپاتی دەکەنەوە کە حکومەت رەتیدەکاتەوە وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان، ئەویش بەئەنجامدانی ژمارەیەک هەڵوێست و کاردانەوە کەپێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە".
    ئاماژە بەوەشکرد"جەخت دەکەنەوە لەپاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی عێراق ئەویش لەرێگەی هەماهەنگی و پەیوەندی دیپلۆماسی بۆ رێگریکردن لەدوبارەبونەوەی ئەو پێشێلکاریانە".