ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات بۆ سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سوریا

ئەمنی
  • 28-06-2021, 16:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەنجوومەنی وەزارەی  بۆ ئاسایشی نیشتمانی،ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كۆبووە و تاوتوێی بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا كرا.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"ئەو هێرشەی ئەمریكا بۆسەر سنووری عێراق دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆسەر سەروەری خاكی عێراق و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
    ئاماژەبەوەكرد"ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەكە دەكات و ڕێكارە یاساییەكان دەگرێتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە بۆسەر خاكی عێراق لە داهاتوودا".
    ئەنجومەنەكە ڕەتیشیدەكاتەوە عێراق بەكاربهێنرێت بۆ یەكلایكردنەوەی ململانێكان، یان خاكەكەی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتێكی دیكە بەكاربهێنرێت.
    راشیگه‌یاند"حكومەت دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریكا هەبووە لەبارەی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی لەعێراقدا و بۆئەومەبەستەش پێشكەوتنی باش هەن، كە بەمنزیكانە وردەكارییەكەی ڕادەگەیەنین".