به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند 6346 توشبووى نوێى به‌كۆرۆنا و 4698 چاكبونهوهشى تۆماركرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی،كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 6346 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4698 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە 30تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی،له ماوه‌ى 24 كاتژمێر 25146 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".