به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، گەیشتە رۆماى پایتەختی ئیتاڵیا بۆ به‌شداری کردن لە کۆبوونەوەی وه‌زارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه گه‌یشته رۆما بۆ بەشدارى كردن لە کۆبوونەوەی فراوانی وەزیرانی دەرەوە بۆ تاوتوێ کردنی پرسی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و سووریا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"کۆبوونەوەکە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش".
باسى له‌وه‌شكرد کە" وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی کۆبوونەوە گشتییەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوتاکانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دەدات".