به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،جه‌ختده‌كاته‌وه په‌رله‌مان پاڵپشتى هه‌ماهه‌نگى عێراقى -ئوردنى- میسرى ده‌كات.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى چاوی کەوت بە شا عەبدوڵای دووەم کوڕی حسێن پادشای ئوردن، پێشوازی لە شا عەبدوڵای دووەم کرد و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا و دراوسێ کرد و رۆشنایی خستە سەر هەڵوێستی پشتیوانی ئوردن بۆ عێراق، و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش دەکات".
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری هاوبەش کرا لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و وەبەرهێنان و گرنگی پەلە کردن لە جێبەجێ کردنی پرۆژە ستراتیجیەکان وەک شاری پیشەسازی هاوبەش و پرۆژەی وزە و بەستنەوەی کارەبا، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە هاریکاری لە بواری ئەمنی و ریشەکێش کردنی تیرۆر و بیری توندڕەوی و کارکردن لەسەر سەقامگیری ناوچەکە".
شا عەبدوڵا جه‌ختیکردەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و پشتیوانی کردنی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لە سەردانەکەی بۆ عێراق.