بهغدا-اهع
سهید موقتهدا سهدر،ئهمڕۆ یهكشهممه، هۆكارهكانى پشت قهیرانى كارهبا دیارى كرد.
سهد له تویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:" گەندەڵی لەبەفیڕۆدانی کارەبا و خراپ بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیە وایکردوە دۆخی کارەبا بەرەو خراپبون بڕوات و ئەوەش "رەفتارێکی داگیرکاریانەیە بۆ بەچۆکداهێنانی گەلی عێراق هاو شێوەی رژێمی سەدام".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بونی هێڵی تایبەتی کارەبا وایکردوە خەڵکی ئاسایی پشتگوێ بخرێت و خراپ بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیە و بونی گەندەڵی لەناو کارمەندانی کەرتی کارەبادا، وایکردوە بێ توانایی عێراق لەدابینەکردنی کارەبادا ناوبانگێکی خراپی هەبێت، بۆیە دەبێت هەڵمەتێکی گەورەی نەهێشتنی گەندەڵی لەم بوارەدا ئەنجام بدرێت".
ئەوەشی خستوەتەڕو "تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا هۆکارێکی دیکەی نەبونی کارەبایە، هەروەها وێستگەکانی کارەبا بەگوێرەی شوێنی جوگرافی خراپ دابەشکراون و لەم کاتەشدا دۆسیەی کارەبا وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێت".