به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى،سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانى سكرتاریه‌تێكى به‌رده‌وام بۆ هه‌ماهه‌نگى كارى هه‌رسێ وڵات ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كارى هاوبه‌ش پێویستى به‌یه‌ك هه‌ڵوێستى هه‌یه .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بەخێرهاتنی شا عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری ده‌كه‌م بۆ بەغدای پایتەختی ئاشتی و سەردانەکەیانی بە نامەیەکی "گرنگ" بۆ هاوسۆزی و هاودەنگیان لەخزمەتکردنی بەگەلی عێراق و گەلانی ناوچەکە ناوبرد".
ئاماژەی بەوەشکرد"سەردانەکە لەکاتێکدایە لەئێستادا عێراق و جیهان بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەیرانی دارایی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، لەم پرسەشدا بەغدا توانی لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆردا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەهۆی کاری بەیەکەوەیشیان لەگەڵ ئوردن و میسر، روبەڕوی ئاستەنگییەکان دەبنەوە".
كازمى ئەوەشی خستەڕو" داوا دەکەن سود لەپێگەی جوگرافی وڵاتان و تواناکان وەربگیرێن بەتایبەت لەبوارەکانی ئابوری‌دا بۆ زیاتر خزمەتکردنی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە".
وتیشى"بەمەبەستی گەشەپێدانی ناوچەکە و کاری بەیەکەوەیی، پێویست دەکات لەسەرەتادا هەڵوێستەکان یەکبخرێن و سودیش لەپێگەی جوگرافی وڵاتانی ناوچەکە وەربگیرێت بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاستەنگییەکان".