شوكرى:باسمان له‌ پرسى پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عه‌ره‌بى كرد و قاهیره‌ میواندارى لوتكه‌ى چوارقۆڵى ده‌كات

سیاسی
  • 27-06-2021, 16:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،رایگەیاند کە لە لووتکەی سێقوڵی لە بەغدا پرسی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی تاوتوێکراوە.
    شوکری له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ئوردن كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" لەگەڵ عێراق و ئوردن دیدی ھاوبەشیان ھەیە بۆ مامەڵەکردن بەرامبەر ژمارەیەک دۆسیەی لە ناوچەکە لەوانە دۆسیەی ئەمنی ".
     وتیشى "لووتکەی داھاتووی نێوان عێراق، میسر و ئوردن لە قاھیرە، بەڕێوەدەچێت".