به‌غدا-اه‌ع
ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه لوتكه‌ى به‌غدا باسى له‌گرنگى كۆتایى هێنان به‌قه‌یرانه‌كانى سوریا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى كۆتایى له لیبیا كرد.
سه‌فه‌دى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش به ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ومیسر كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ی بوو رایگه‌یاند:" لوتكه‌ى به‌غدا چه‌ندین دۆسیه‌ى هاوبه‌شى تاوتوێى كرد وجه‌ختیكرده‌وه له كۆده‌نگى سه‌ركرده‌كان له‌باره‌ى چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى ناوچه‌كه‌و گرنگى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش"،رونیشیكرده‌وه" له‌گه‌ڵ لەبەرەنگاربونەوەی سه‌رجه‌م ئاستەنگییە هاوبه‌شه‌كان ده‌بین".
وتیشى"لەکۆبونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسردا باس لەبەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان دەکرێت و عەممان جەخت دەکاتەوە لەوەی دەبێت عێراق لەهەمو کێشە هەرێمایەتی و ناوچەییەکان دوربخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبونەوەکانیاندا باسیان لەپەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوییەکان و زیاترکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەبوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، پیشەسازی و وزە کردوە.