به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگەیاند کە بەستنی لووتکەی سێقۆڵی نێوان عێراق، میسر و ئوردن لە بەغداد، رەنگدانەوەی باشی لەسەر ھاریکارییەکانی نێوان ھەر سێ وڵات دەبێت.
حسێن له میان كۆنگره‌ى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ومیسر كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"بەستنی لووتکەی سێقۆڵی نێوان عێراق، میسر و ئوردن لە بەغداد، رەنگدانەوەی باشی لەسەر ھاریکارییەکانی نێوان ھەر سێ وڵات دەبێت" .
وتیشى "لە لووتکەکەدا، ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ تایبەت بە ھەر سێ وڵات تاوتوێکراون لەوانە کاری ھاوبەش لە بواری پیشەسازیی دەرمان و بنیاتنانی شارێکی پیشەسازیی".