حەلبوسی لەلایەن سیسی-یەوە بانگهێشتی میسر دەکرێت

سیاسی
  • 27-06-2021, 13:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی حەسەن کەعبی جێگری یەکەم چاوی کەوت بە بەرێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى پێشوازی لە سەرۆک سیسی کردو ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی مێژویی و برایانە کرد کە هەردوو وڵاتی برا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاماژەشی بە بەستنی لوتکەی سێ قۆڵی کرد لە بەغدا وەک هەنگاوێکی گرنگ و گەورە لە پشتیوانی بۆ عێراق و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراق و هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و میسر و ئوردن".
    لە میانی دیدارەکەش تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی سێ قۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و وزە کرا لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆر و بیری توندڕەوی.
    هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و جه‌ختیكرده‌وه‌ لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە هەڵوێستی سێ قۆڵی دەرحەق بە پرسە نێودەوڵەتییەکان کە جێی بایەخی هاوبەشن بەوجۆرەی سەقامگیری بەدیدێنێت.
    سەرۆک سیسی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لە سەردانەکەی بۆ بەغدا و جه‌ختیکردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و پاراستنی سەروەری و گرنگی کارکردن بۆ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری ستراتیجی سێ قۆڵی و سەرۆک سیسی بانگهێشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەانی کرد تا سەردانی کۆماری میسر بکات بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانانی هەردوو وڵات.