كازمى وپادشاى ئوردن دۆسییه‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 27-06-2021, 14:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،شا عه‌بدوڵاى دووه‌م شاى ئوردن،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تاوتوێى دۆسیه‌هاوبه‌شه‌كانیان كرد له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كۆبونه‌وه‌ى دوو قۆڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و شا عه‌بدوڵاى دووه‌م شاى ئوردن ده‌ستى پێكرد".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێى زیادكردنی كاری هاوبه‌ش و میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌ بواره‌كانى ئابورى و سیاسى و ئه‌منى هاوبه‌ش به‌تایبه‌ت به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".