بارزانى پیرۆزبایى له‌ كچه‌ وه‌رزشوانێك كرد

ناوخۆ
  • 25-06-2021, 18:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
     نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،  پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی وەرزشوانێکی عێراقی کرد .
    بارزانى له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی وەرزشوانی عێراقی "دانه‌ حسین علی " دەکەم  بەهۆی بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ و بەدەستهێنانی ژمارەی پێوانەیی لە " پاڵەوانێتی عەرەبی ۲۲ " بۆ یاری هێزی پیاوان و ئافرەتان،هیوادارم بەردەوام لە سەرکەوتن دابن. 
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"وڵاتمان پێویستی بە ئافرەتێکی وەکو تۆی کاراما لە گشت بوارەکاندا هه‌یه‌ ، شانازیتان پێوەدەکەین" .
    له‌ كۆتایى تویته‌كه‌یدا بارزانى وتى"پیرۆزبێ لە هەموو عێراقییەکان".