به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى حكومى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له یه‌كخستنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ پشتیوانیكردنى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا .
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه:"هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دایڕشتوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی كۆرۆنا، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به زیادكردنی ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسین بۆ دو هێنده‌كردنی ژماره‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ڤاكسینه‌كه دابه‌شده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی زاڵ بن به‌سه‌ر ئاسته‌نگه ته‌كنیكی و ئیدارییه‌كانی به‌رده‌م دابینكردنی ڤاكسینی".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو" به‌پێی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ڤاكسین كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت، جهختیشدهكهنهوه، هیچ خاڵهتێكی نه‌رێنی له‌و كه‌سانه ده‌رنه‌كه‌وتوه ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتوه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی حكومى داواى له میدیاكان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات، هانی هاوڵاتیان بده‌ن ڤاكسین به‌كاربهێنن، به‌رله‌وه‌ی توشی كۆرۆنا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، شه‌پۆلی سێیه‌م یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین شه‌پۆله‌كانی كۆرۆنا، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریداوه له‌وه‌ی، ڕه‌نگه شه‌پۆلی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بێت.