وەزارەتى نەوت جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ دابینکردنی بەنزینى موحەسەن له‌ وێستگه‌كان

ئابوری
  • 26-06-2021, 15:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتى نەوت،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ئاشکرایکرد ئێستا بەنزینى موحەسەن لە بەنزینخانەکان بە نرخى 650 دینار بۆ لیترێک بەردەستە .
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئێستا بە درێژایى ڕۆژ بەنزینخانەکان بەنزینى ئۆکتان بەرز و موحەسەن بۆ شۆفێران دابین دەکەن و بەردەستە".  
    جەختیكرده‌وه‌ "کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بەردەوام بەنزینى موحەسەن دابین دەکات بە نرخى 650 دینار بۆ لیترێک، هەروەها بەنزینى پاڵاوتگە ناوخۆییەکان نرخى یەک لیتر 450 دینارە".  
    ئاماژەى بەوەشكرد"کۆمپانیاکە سەرجەم هەوڵەکانى دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیان، ئەوەش سەرەڕاى ئاڵنگارى تەندروستى و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، سەرجەم دەروازەکانى ئامادەکردن وزە بە تەواوى توانایانەوە 24 کاتژمێر لەکاردان بۆ دابینکردنى پێداویستى هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان".