بهغدا-اهع
حەشدی شەعبی،ئەمڕۆ شەممە بوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەنمایشە سەربازییەکەی ڕەتکردەوە.
پێگەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن وێنەی چەک وکەرەستەیان بڵاوکردەوە کەلەنێویاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەگوایە بەشداریانکردووە لەنمایشەکەی ئەمڕۆی حەشدی شەعبی".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەدا"لەکاتێکدا ئەو وێنانە بەدرۆ وبێ بنەما ناودەبەین،جەختیشدەکەینەوە لەوەی ورووژاندنی زانیاری چەواشەکاری لەم شێوەیە لەنمایشە سەرکەوتووەکە کەفەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وژمارەیەکی زۆری فەرماندە ئەمنییەکانی وڵات ئامادی بوون ئامانج لێی تێکەڵکردنی بابەتەکان ولێدانی یەکڕیزی هێزە چەکدارەکانە".
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات