بهغدا-اهع
شانهى راگهیاندنى ئهمنى،ئهمڕۆ شهممه دهستگیركردنى شانهیهكى تیرۆرستى راگهیاند كهدهستیان ههبووه له كوشتنى خێزانێك لهبابل .
له راگهیاندراوێكى شانەی راگەیاندنی ئەمنی كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج تیرۆریستان لە باکووری پارێزگای بابل دەستگیرکردووە".
باسى لەوەشکرد"کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواکرابوون و ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دانیان بەوە داناوە کە چەندین کردەی تیرۆریستیان دژبە ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە و راشیانگەیاندووە کە لە ماوەکانی رابردوودا، ھاووڵاتییەک و خێزانەکەی لە باکووری پارێزگای بابل کوشتووە|.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووه "تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان داوای وەرگرتنى ووتەکانیان، رەوانەی لایەنەکانی پەیوەندیدار کراون".