هه‌ولێر-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند هیچ زیانێكى گیانى له هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر نیه .
له راگه‌یاندراوێكى دژه تیرۆری هه‌رێم كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بەرەبەیانی یٔەمڕۆ کاتژمێر 1:50، سێ درۆن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا یٔۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە".
جه‌ختكرایه‌وه كه"لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەریٔەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک یٔاشکرا دەکەین".