كوەیت – ا ه ع دكتۆر مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە ئێستا لە كوەیت بەرێوەدەچێت، گوزارشت لە پشتیوانی لە عێراق دەكات لە قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئەو كاولكاریەی بەسەر ناوچەكاندا هات. عەلاق لە وتەیەكیدا كە لە میانی كردنەوەی كۆنگرەی كوەیت پێشكەشی كرد و نێردەی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەی بوو، رایگەیاند: ئەم كۆنگرەیە لایەنگری لە عێراق دەكات دوای سەركەوتنی لەشەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش. ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی سەرباری ئەوەی كە عێراق خاوەنی سەرچاوەی داهاتی زۆرە بەڵام پشتیوانی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن لە دوبارە ئاوەدانكردنەوەی. عەلاق رونیشیكردەوە كۆنگرەی كوەیت سێ تەوەر لە خۆ دەگرێت ئەوانیش ئاوەدانكردنەوە و پشتیوانی سەقامگیری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هاندان و دەستەبەركردنی وەبەرهێنان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد