به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى داد،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند،تیرۆرستانى بیانى تا ئه‌و كاته‌ى ماوه‌ى سزاكانیان له‌عێراق ته‌واو ده‌كه‌ن ڕاده‌ستى وڵاته‌كانیان ناكرێنه‌وه،ئاماژه‌یشیدا بهلهبهرچاوگرتنى مافى مرۆڤ ڕێگاده‌درێت بهباڵیۆزانى وڵاته‌كانیان سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د لعێبى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى داد به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیرۆرستانى عه‌ره‌ب وبیانى كه‌به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیركراون،له‌گیراوه‌كان یان زیندانیكراوه‌كان ڕاده‌ستى وڵاته‌كانیان ناكرێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى به‌پێى یاساى عێراقى ماوه‌ى سزاكانیان ته‌واو ده‌كه‌ن،كه‌هه‌ندێكیان ماوه‌ى سزاكه‌ى 15 ساڵه یان زیندانى هه‌تا هه‌تایی".
وتیشى"سزاى له‌سێداره‌دان ده‌رهه‌ق بهتیرۆرستانى عه‌ره‌ب وبیانى هێشتا ده‌رده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌تاوانى تیرۆر وبه‌پێى جۆرى تاوانه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێن دواى ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه به‌ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر تاوانباره‌كه ساغ ده‌بێته‌وه فه‌رمانێكى كۆمارى ده‌رده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دان دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه"،ئاماژه‌یشیدا"به‌ره‌چاوكردنى مافى مرۆڤ ڕێگاده‌درێت به‌ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ نێوده‌وڵه‌تى وباڵیۆزانى وڵاتان سه‌ردانى زیندانیانى بیانى بكه‌ن،پێش دوو ساڵێش به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا سه‌ردانى زیندانییه‌كان ڕاگیران".
لعێبى ڕایشیگه‌یاند"ژماره‌یه‌كى زۆر لهزیندانیانى عه‌ره‌ب وبیانى به‌تاوانى تیرۆر له‌گرتووخانه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى،وگرتووخانهكانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌ئێستادا هیچ ئامارێكى ورد له‌باره‌ى ژماره‌ى زیندانییه‌كان نییه".